01/12/2021 1127 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سێتین گەیشتە ڕێککەوتن

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سێتینی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی سەبارەت بەو بڕە پارەیی لای یانەکە مابوو گەیشتووەتە ڕیککەوتنی کۆتایی.

 ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ڕایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سێتین ڕێککەوتوون بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی بە پێدانی 4 ملیۆن یۆرۆ بە ڕاهێنەرەکە و کۆتایی هێنان بە کێشەکانییان.

ڕادیۆکە دووپاتیکردەوە کە بلاوگرانا  4 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی دەکات، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە بە قیست ئەو بڕە پارییە بە ڕاهێنەرەکە دەدات.

بەرشەلۆنە بە دەست کێشەی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت و لە ئێستاشدا خەزێنەی یانەکە هیچ بڕە پارەیەکی تیادا نییە و یانەکەش 10 ملیۆن یۆرۆی ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی هێشتا نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوکوریا لە نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا خۆی یەکلا کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

  • پێش 1 هەفتە

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • پێش 2 هەفتە

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 2 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 3 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

سەرەتا