01/12/2021
628 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ.. ئاگر لە پەرلەمانی کوردستان كه‌وته‌وه
په‌یام
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له چێشخانه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواخرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی پشووی په‌رله‌ماندا ئاگرێكی گه‌وره له چێشخانه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان كه‌وته‌وه، به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مانتاران باڵه‌خانه‌كه‌یان به‌جێهێشت و دواتر توانرا له‌لایه‌ن تیمی ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
به پێی زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه له‌و كاته له هۆڵی چێشتخانه بوون تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون، به‌ڵام ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی به‌ربوونی سۆنده‌ی غازی چێشتخانه‌كه بووه و سه‌ره‌تا، چێشتلێنه‌ره‌كان هه‌وڵیانداوه خۆیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئاگره‌كه گه‌وره بووه.
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ ڕۆژێكی دیكه دواخرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە