01/12/2021 345 جار خوێنراوەتەوە

سكرتێری ناتۆ: رووسیا و چین هه‌وڵی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز ده‌ده‌ن


په‌یام

یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، رایگه‌یاند رووسیا و چین هه‌وڵی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز ده‌ده‌ن و فشار له‌سه‌ر دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له‌ جیهاندا دروست ده‌كه‌ن".

یانس ستۆڵتنبێرگ له‌ كۆڕبه‌ندی ئاسایشی ریگا له‌ پایته‌ختی لاتڤیا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی له‌سه‌ر "دیدی ناتۆ بۆ ساڵی 2030" پێشكه‌ش كرد.

ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند "رووسیا و چین شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێكده‌ده‌ن، وتیشی : دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له‌ژێر گوشاری زۆردان.

سكرتێری گشتیی ناتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ كاتێكدا دیموكراسیی به‌هێز ده‌كرێت، پێویسته‌ هێزی سه‌ربازییش به‌هێز بكرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و سیستمه‌.

وتیشی: "له‌ جیهانێكی پێشبینی نه‌كراودا، پێویسته‌ توانا و به‌رگریمان به‌هێز بكه‌ین".

یانس ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ناتۆ په‌یمانی ئه‌مریكای باكوور و ئه‌ورووپایه‌ و ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌ جیهانییه‌كان بووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ ناتۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ ناوچه‌ی ئاسیا-زه‌ریای هێمن و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هێز بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێشنیازی دەستبەرداربوون لە هەرێمی دۆنباس بۆ ئۆكرانیا دەكات

سەرەتا