01/12/2021 426 جار خوێنراوەتەوە

دواین ئاگادارکردنەوە لە بەرشەلۆنە بۆ دێمبڵی

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دواین ئاگادارکردنەوەدا داوای لە عۆسمان دێمبڵی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەکەی کردووە لە دوو هەفتەی داهاتوودا چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

گرێبەستی دێمبڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی ئەم وەرزە بە پایان دەگات و یاریزانەکە لە مانگی داهاتوودا دەتوانێت گفتوگۆی ئازادانە لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات کە مەبەستێتی.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاریزانە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە لە دواین ئاگادارکردنەوەدا تەنیا 15 ڕۆژیان بۆ دێمبڵی داناوە تا ئەوەی وەڵامی کۆتاییان لەبارەی گرێبەستەکەی بداتەوە بەوەی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە یان نایەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە دەیەوێت لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوام بێت بەتایبەتی پاش ئەوەی چاڤی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە، بەڵام بریکارەکەی بەبێ هۆکارێکی ڕاستەقینەیی تا ئێستا گفتوگۆکانی دواخستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەرید بۆ یاری بەرانبەر ئالاڤێس و ئیلچی

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. ئانچلۆتی داهاتووی هازاردی لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا وادەی وازهێنانی لە کاری ڕاهێنەرایەتی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی بەڕازیل: گفتوگۆکانم لەگەڵ بەرشەلۆنە شکستی نەهێناوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چاڤی گۆڕانکاریی زۆری لە پێکهاتەکەی بەرانبەر بیلباو کردووە و هێڵی پێشەوەی بەرشەلۆنە جیاواز دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی دێمبڵی.. چیتر هەڕەشە لە بەرشەلۆنە قبوڵ ناکەین

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس سەرجەم گفتوگۆکانی لەگەڵ دیبالا وەستاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا ئەمشەو ناوی باشتریەکانی ساڵ کە ناسراوە بە " زە بێست" ئاشکرا دەکات

سەرەتا