29/11/2021 869 جار خوێنراوەتەوە

پاریس لە ترسی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە ئەم کارە بۆ مباپێ بکات

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

یانەی پاریس سانجێرمان بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە تواناکانی مباپێ هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی le 10 sport  فەڕەنسی رایگەیاند، پاریس سانجێرمان لە پێناو هێشتنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێ فەڕەنسی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات و ئامادەشە هەموو شتێک پێشکەشی یاریزانەکە بکات بۆ مانەوەی لە یانەکەدا، ئامادەشە زۆرترین موچەی بۆ دابین بکات.

جێگەی ئاماژەیە مباپێ لە ماوەی ڕابردوو سێ جار گرێبەستی نوێی پاریسی ڕەتکردۆتەوە و یانەکەش ئامادەن سەرجەم داواکارییەکانی جێبەچی بکەن و ئەمەش لە پێناو ئەوەی هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بە بێ بەرانبەر پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕیزی یانەکە جێنەهێڵێت.

لە ئێستادا بژاردەی سەرەکی کیلیان مباپێ پەیوەندی کردنە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەو یانەیەش هاوینی ڕابردوو چەندین ئۆفەری گرانبەهای پێشکەشی پاریس کرد بەڵام یانە فەڕەنسییەکە سەرجەم ئۆفەرەکانی ئەو یانەیەی ڕەتکردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

سەرەتا