29/11/2021
245 جار خوێنراوەتەوە
دیالە.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەست داو ١٠ى دیکەش برینداربوون
پەیام
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە پارێزگای دیالەى رۆژھەڵاتی عێراق، شەش کەس گیانیان لەدەست دا و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لەسەر رێگای ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەژمارەیەک سەرنشینەوە بەریەککەوتوون.
بەگوتەی سەرچاوەکە بەھۆی رووداوەکەوە، شەش کەس گیانی لەدەستداوە و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد تا ئێستا ھۆکاری رووداوەکەوە نازاندرێت و گوتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکان، لێکۆڵینەوەیان لەبارەیەوە دەستپێکردووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە