29/11/2021
306 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری باش بێت كۆچ ناكات
پەیام
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێگه به كۆچبه‌ران نادات بچنه ناو خاكی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌وانه قوربانی ململانێی سیاسیی نێوان بێلاڕووس و یه‌كێتیی ئه‌ورووپان.
فوئاد حوسێن له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه قسه‌ی كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منیی عێراق باش بێت، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌وڵ نادات كۆچ بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه‌و رایگه‌یاندووه"هۆكاره‌كانی كۆچ زۆرن، كۆچ شتێكی كۆنه و له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منیی عێراق باش بێت، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌وڵ نادات كۆچ بكات".
فواد حسێن ئاشكراشیكردووه تا ئێستا پێنج گه‌شتیان ئه‌نجامداوه و هه‌زار و 890 كه‌سیان هێناوه‌ته‌وه له بێلاڕووس.
به‌وته‌ی فوئاد حوسێن، كۆچبه‌رانی سنوره‌كانی پۆڵه‌ندا و بیلاڕووس، بوونه‌ته قوربانی ململانێی سیاسیی له‌نێوان بێلاڕووس و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به تایبه‌تی له‌نێوان بێلاڕووس لیتوانیا.
فوئاد حوسێن له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ره‌خساندنی هه‌لی ژیانێكی باش بۆ كۆچبه‌ران دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت گوتی: "ئه‌م خه‌ڵكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منیی عێراقه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منیی عێراق باش بێت، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌وڵ نادات كۆچ بكات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە