29/11/2021 411 جار خوێنراوەتەوە

جیهانی تۆپی پێی لە چاوەڕوانی ئاهەنگەکەی پاریس

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:30 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا و شاری پاریس خەڵاتی براوەکانی باڵۆندۆر ئاشکرا دەکرێن.

 

 لە ساڵی 1956 گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی بۆ یەکەمجار خەڵاتەکەی دابەشکردووە و تا ئێستا تەنیا ئەو گۆڤارە دابینکردنی خەڵاتەکەی لە ئەستۆ گرتووە، لە ساڵی 2010 تا 2015 بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا لە ژێر ناوی (زەبێست) خەڵاتەکە دابەش دەکرا، لە ساڵی 2016 گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە فیفا جیا بووەوە و ناوی خەڵاتە کرایەوە بە (باڵۆندۆر)، ئەمشەویش مەڕاسیمەکە لە هۆڵی شانۆی (دو چاتێڵ) لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

میکانیزمی دەنگدانەکە بەم شێوەیەیە، تەنیا ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی تایبەت بە تۆپی پێ دەتوانن دەنگ بدەن و 173 ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لە هەموو جیهاندا مافی دەنگدانیان هەیە و هەر ڕۆژنامەنووسێک دەتوانێت پێنچ یاریزان بە پلەبەندی هەڵبژێرێ و دەنگی یەکەم 6 خاڵ، دەنگی دووەم 4 خاڵ، دەنگی سێیەم 3 خاڵ، دەنگی چوارەم 2 خاڵ، دەنگی پێنجەم 1 خاڵ و ئەو یاریزانەی زۆرترین دەنگ کۆ دەکاتەوە دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.

چوار خەڵات دابەش دەکرێت
باڵۆندۆری پیاوان بۆ باشترین یاریزانی پیاوان، باڵۆندۆری ئافرەتان بۆ باشترین یاریزانی ئافرەتان، خەڵاتی (کۆپا) بۆ باشترین یاریزانی لاو - خەڵاتی (یاشین) بۆ باشترین گۆڵپارێز.

ئەو یاریزانانەی زۆرترین جار براوەی خەڵاتەکە بوون،، یەکەم - مێسی خاوەنی 6 باڵۆندۆر -- دووەم - کریستیانۆ خاوەنی 5 باڵۆندۆر -- سێیەم – پلاتینی و کرۆیف و ڤان باستن هەریەکەیان خاوەنی 3 باڵۆندۆر بوون.

بەهێزترین پاڵێوراوان بۆ باڵۆندۆر
لیۆ مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی نازناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بێت و لەگەڵ بەرشەلۆنەش توانی ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بایرن میونخ پاڵەوانی خول و جامی ئەڵمانیا بووە و توانیوێتی ببێتە گۆڵکاری هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا و پێڵاوی ئاڵتونی بباتەوە، هەرچی جۆرجینیۆشە خاوەنی زۆرترین نازناوە لەگەڵ چێڵسی بۆتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش پاڵەوانی یۆرۆ بووە، تەنیا دەستکەوتی کەریم بێمزیمەش بوونە پاڵەوانی نەیشنلیگ بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی پؤرتوگال خاوەنی هیچ دەستکەوتێک نەبوو، بەڵام گۆڵکاری خولی ئیتاڵی بوو، محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپووڵە هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، بەڵام لە سەرەتایی ئەم وەرزەوە لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و ژمارەیەک گۆڵی زۆری تۆمار کردووە.

بەهێزترین پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی (کۆپا)ی باشترین یاریزانی لاو
پێدری لە بەرشەلۆنە ، ماسۆن گرینوود لە مان. یونایتد ، جەمال موسیالا  لە بایرن میونخ ، فلۆریان ڤێرتز لە بایەر لیڤەرکوزن ، جودی بێلینگهام  لە دۆڕتمۆند.

بەهێزترین پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی (یاشین)ی باشترین گۆڵپارێز
جیانلوجی دۆناڕوما  لە  ئیتاڵیا ، ئیمیلیانۆ مارتینێز   لە  ئەرجەنتین ، ئیدوارد مێندی   لە   سەنیگال ، یان ئۆبلاک   لە    سلۆڤینا ، ئیدرسۆن   لە   بەڕازیل

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

سەرەتا