29/11/2021 369 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی کاتیی تاڵیبان داوای هاوکاریی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد

په‌یام

لە دۆحە پایتەختی قەتەر، شاندی یەکێتیی ئەوروپا و حکوومەتی کاتیی ئەفغانستان کۆبوونەوە و لەبارەی بابەتەکانی وەک کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و خوێندنی منداڵانی کچ لەو وڵاتەدا گفتوگۆیان کرد.

لەو دیدارانەدا کە لە کۆتایی هەفتەدا بەڕێوەچوون و دوو رۆژی خایاند، نوێنەری تایبەتی ئەفغانستان، تۆماس نیکلاسۆن سەرۆکایەتی شاندی یەکێتیی ئەورووپای کرد و شاندی ئەفغانستان-یش لەلایەن بریکاری وەزیری دەرەوەی حکوومەتە کاتییەکەی تاڵیبان، ئەمیرخان موتەقی سەرۆکایەتی کرا.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە ''بە واتای ئەوە نایەت یەکێتیی ئەورووپا دانی بە حکوومەتەکەی تاڵیباندا نابێت''.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکاندا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ئەفغانستان کردووەتەوە و حکوومەتی کاتیی داوای هاوکاریی لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە بۆ رایکردنی کاری فڕۆکەخانەکان.

هەروەها لایەنەکان باسیان لە نیگەرانییەکان کردووە سەبارەت بە خراپی رەوشی مرۆیی لە ئەفغانستان و لایەنی یەکێتیی ئەورووپا باسی لەوە کردووە کە نیازی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی گەلی ئەفغانستانی هەیە و حکوومەتی کاتیش باسی لە بەڵێنەکەی کرد بۆ خەرجکردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتیی کە چەند مانگێکە خەرج نەکراوە.

جگە لە هاوکارییە مرۆییەکان، یەکێتیی ئەورووپا خواستی خۆی نیشان دا بۆ دابینکردنی هاوکاریی دارایی بۆ گەلی ئەفغانستان لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە بۆ بوارەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی ئەورووپادا جەخت لەسەر گرنگی خوێندنی یەکسانی کچان و کوڕان کراوەتەوە بە گوێرەی بەرنامەیەکی خوێندنی پێوەری ستانداردیی نێودەوڵەتیی و هاتووە ''شاندی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە نیازی شاندی ئەفغانستانی کرد بۆ دابینکردنی یەکسانیی لە خوێندنی کچان و کوڕان و دەستەبەرکردنی مافی کارکردنی خانمان لە کەرتە جیاوازەکاندا''.

لە کاتێکدا شاندی ئەفغانستان پابەندبوونی خۆی بە سەروەری یاسا و ئیدارەیەکی باش وەبیرهێنایەوە، لایەنی یەکێتیی ئەورووپاش جەختی لەسەر گرنگیی دیموکراسی کردەوە و داوای پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و ئەنجامدانی چاکسازی دەستووریی کرد.

لە بەرامبەر داواکاری لایەنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، شاندی ئەفغانستان بەڵێنی دا کە رێگە نەدەن وڵاتەکەیان لەلایەن ئەو کەس و گرووپانەوە وەک بنکە بەکاربهێندرێت کە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی کەسانی دیکە.

شاندی ئەفغانستان هەروەها خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە بەئامادەبوونی نوێنەرانی دیپلۆماسی لە وڵاتەکەدا و ئاماژەی بەوە کرد کە خۆشحاڵ دەبێت بە گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ وڵاتەکەی.

لایەنی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بە ئەگەری ئامادەبوونێکی سنووردار کرد لە کابول-ی پایتەخت، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوە بە واتای دان نان نایەت بە تاڵیباندا، بەڵام بە پشتبەستن بە رەوشی ئەمنیی بڕیاری لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی جه‌نگ به‌ تڕه‌مپ بدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جه‌نگی سه‌ر ئێران چین؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى جەنگی سەر ئێران؛ فەرماندەى هێزى دژە تیرۆرى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد تڕەمپ: هاوپەیمانەكانمان لەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

سەرەتا