29/11/2021
217 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: پێویسته له‌ماوه‌ی ١٠٠ رۆژدا ڤاكسینه‌كه له‌گه‌ڵ جۆری نوێی كۆرۆنادا بگونجێنن
په‌یام
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین ئاشكرای كرد، بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی
سه‌باره‌ت به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێویسته و
به‌پێی گرێبه‌ستی كڕین كه له‌گه‌ڵ بایۆنتێك فایزه‌ر ئه‌نجامیان داوه، پێویسته كۆمپانیاكه
له ماوه‌ی ١٠٠ رۆژدا ڤاكسینه‌كه بكاته ڤاكسینێكی كاریگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر جۆره
نوێیه‌كاندا.
ئۆرسولا ڤۆن دێر
لاین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لاتیڤیا
سازی كرد، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای
نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌فریقای باشوور ده‌ستنیشان كرا، جه‌ختی له‌وه كره‌وه
كه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره نوێیه مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ڤۆن دێر لاین ریگه‌یاند:
"بۆ ئه‌وه‌ی زانایان و كۆمپانیاكانی ده‌رمان، بتوانن ته‌واوی وێنه‌كه ببینن،
پێویستیان به ٢-٣ هه‌فته‌یه".
جه‌ختی له‌وه‌ش
كرده‌وه كه پێویسته ئه‌م ماوه‌یه بۆ كوتان و دۆزه پشتیوانییكاره‌كان به‌كاربهێنرێت
و باسی له‌وه كرد له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمپانیاكاندا
كراون، مادده‌ی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كه هه‌یه له حاڵه‌تی بوونی
جۆری نوێی ڤایرۆسه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: "ئه‌م هاوینه كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا
بۆ جاری سێیه‌م گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایۆنتێك-فایزه‌ر ئه‌نجامدابوو. ئه‌مه كڕینی ملیارێك
و ٨٠٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی له‌خۆ ده‌گرت. ئه‌م داواكارییه پێشكه‌ش كراوه. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی چه‌ند بژارده‌یه‌ك كه ده‌توانین به‌كاری بهێنین بوونی هه‌یه. له گرێبه‌سته‌كه‌دا
مادده‌یه‌كی دیارییكراو هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بایۆنتێك-فایزه‌ری پێویست ده‌كات
له حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی سه‌ختی ڤایرۆسه‌كه‌دا، كۆمپانیا له ماوه‌ی ١٠٠ رۆژدا،
ڤاكسینه‌كه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بگونجێنێت".
دوای ده‌ستنیشان
كردنی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌شته
ئاسمانییه‌كانیان له ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ئه‌ورووپاوه راگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە