28/11/2021 333 جار خوێنراوەتەوە

تا ئێستا ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" لە عێراق بڵاونەبوونەتەوە

په‌یام

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی رایگەیاند، ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی.

ریاز عەبدولئەمیر حەلفی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا پەتای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبووەتەوە و گوتی: " ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبینە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان، دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی و ھەروەھا وەرگرتنی ڤاکسین".

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقیای باشوور سەرھەڵداوە و بڵاوبووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی گوتی: "لەئێستادا، چەندین وڵات لە ترسی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن قەدەخەی گەشتکردنیان بۆ ئەفریقیای باشوور راگەیاندووە، چونکە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".

وتیشی: "ھیچ گرەنتیەک نییە لەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ ھەموو ئەگەرەکان خۆمان ئامادە بکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵە ڤاکسینیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار کەس و گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، نۆ بۆ ١٠ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسین وەربگرن".

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٧٩ ھەزار و ٨٤ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٧٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠ ھەزار و ٩٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار و ٦٨٠ کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ‎شەپۆلەكانی بارانبارین ئاستی ئاوی دیجلە و فوڕاتى بەرزکردووەتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە 12 پارێزگاى عێراق بەڕێوەدەچێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێکى دیکە داخرانی ئاسمانی عێراق هەفتەیەكی دیكە درێژكرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەى ئەمریکا هۆشدارى بە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەدات و دەڵێت: عێراق بەجێبهێڵن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا؛ فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد كوژرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق تۆمه‌تباری ڕفاندنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت

سەرەتا