27/11/2021 515 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی رووسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیا بە ئەرێنى کۆتایی هات


پەیام 
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پۆتین، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلییەڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان لە شاری سۆچی رووسیا بە کۆتا هات.

دوای کۆبوونەوەکەش کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، هەر سێ سەرۆک لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسیان لەوە کرد کە کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچووە.

لای خۆیەوە پۆتین ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەفتەی ئایندە یاریدەدەرانی سەرۆک وەزیرانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاش، ئیلهام عەلییەڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا ساڵێک بەسەر راگەیەندراوەکەی هەرسێ وڵاتدا تێپەڕیوە کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لە ماوەی ئەمساڵەشدا بەرەوپێشچوونی ئەرێنی زۆر روویانداوە.
بەهەمان شێوە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەرانەیان ئەنجامداوە و بەئاشکرا دەربارەی هەموو بابەتە گرنگەکانی ناو رۆژەڤ، گفتوگۆیان کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەکانى ئەمریكا دەترسن شەڕى سەر ئێران لە كۆنترۆڵ دەربچێت

سەرەتا