26/11/2021 1005 جار خوێنراوەتەوە

ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و چالاكوانان: نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون، "هه‌ڵوێستمان ده‌بێت"

په‌یام

ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ و ده‌ستگیركردنی قوتابیان و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن "له‌ ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان، هەڵوێستمان دەبێت."

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌: هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە. بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو".

١ــ پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.

٢ــ پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد بکرێن .

٣ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکەن.

٤ــ بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ.

٥ــ قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و ئازاردراوان بکرێتەوە . لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین لە ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەخۆران و خانەنشینان لە كەشوهەوایەكی سارددا نۆرەیان بۆ مووچە گرتووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هەرەسهێنان پردی گەڕەكی خەلیفاوا دادەخرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەبوونی سووتەمەنیی پێویست خەڵكی ناوچە شاخاوییەكانی ڕاپەڕینی نیگەران كردووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا ئاستی ئاوی دوكان 85 سم و ئاوی دەربەندیخان 60 سم زیادی كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر له‌ كه‌مپێكی سنووری زاخۆ كه‌وته‌وه‌ و دەیان دووکانى سووتاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عومڕەکارێکی دیکەى کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

سەرەتا