26/11/2021 280 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن له‌ زانكۆكانی سلێمانی رادەگیرێت

په‌یام

زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، بڕیاریان داوه‌ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا ڕۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندکاران رابگن، بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، ئاماژە بە ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی زانکۆکان بە پێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، ماددەی ١٣ برگەی ١/ خاڵی ٩، سەبارەت بەراگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەراوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆمان، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا ڕۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندکاران رابگرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م بڕیاره‌ بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و چاککردنەوەی کەموکوڕییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ زانكۆی سلێمانیش چوار ڕۆژ پشوی ڕاگه‌یاند له‌ هه‌مان به‌روار، به‌بێ ئاماژه‌دان به‌ مه‌به‌ستی بڕیاره‌كه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فڕاكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    گردبوونه‌وه‌ی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    کێ ڕێگەى دا دروشمەکانى هاوڕەگەزبازى لە سلێمانى دروست بکرێت؟

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق : مه‌رج نیه‌ بارودۆخی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ به‌ره‌وام بێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. خۆڵبارین به‌رده‌وامه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەخانەی سلێمانی دووبارە گەشتەكانی راگرتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى..بەهۆى خۆڵبارینەوە 80هاووڵاتى سەردانى بەشەفریاکەوتنەکانیان کردووە

سەرەتا