26/11/2021 373 جار خوێنراوەتەوە

موقتەدا سەدر داوای ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەكات

په‌یام

سەرۆكی ڕەوتی سەدر داوا دەكات ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرا بكرێن.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر داواكارییەكی ئاڕاستەی لایەنی لێكۆڵەر لە ڕووداوی هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی كردووە و تیایدا جەختی لە ئاشكراكردنی ئەنجامەكان و پاراستنی شكۆی دەوڵەت كردووەتەوە، ئەو هەوڵەشی بە دەستدرێژییەكی ئاشكرا و ڕوون بۆ سەر شكۆ و سەروەریی عێراق و نانەوەی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی عێراق، لێكداوەتەوە.

سەدر ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا بەپێویستی زانیوە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەوبارەیەوە ئاشكرا بكرێن و ئەوانەی بەو كارە تیرۆریستییە هەستاون دادگایی بكرێن و سزای شیاویان بۆ ببڕدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە ئەگەر ئەنجامەكان ئاشكرا نەكرێن ئەوا خۆی لە داهاتوودا ئاشكرایان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچه‌وانه‌ی سه‌در، مالیكی جه‌خت له‌ "حكومه‌تی شه‌راكه‌ت" ده‌كاته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌ندروستیی عێراق: منداڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن پێكوته‌ وه‌ربگرن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. بەهۆى ھەناردەنەکردنی غازەوە حەوت ھەزار میگاوات لە بەرھەمھێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. سێ پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ره‌باڵغیی هاتووچۆ ده‌خرێته‌ڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كازمی: ئه‌و تاوانه‌ی له‌ دیاله‌ به‌رانبه‌ر رۆڵه‌كانمان ئه‌نجام درا، به‌بێ تۆڵه‌ تێناپه‌ڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری دیاله‌ هێرشه‌كه‌ی داعشی خسته‌ ئه‌ستۆی سوپا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان دواخرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی‌ ئه‌و سكاڵانه‌ ده‌كات لەسه‌ر دانیشتنی په‌ڕله‌مان تۆماركراون

سەرەتا