26/11/2021 311 جار خوێنراوەتەوە

فه‌له‌ستین.. ئیسرائیل دەیەوێت 372 یەكەی نوێی نیشتەجێبوون لە كەناری ڕۆژئاوا دروست بكات

په‌یام

لیژنەی پلاندانان سەربە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، رەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستكردنی 372 یەكەی نیشتەجێبوونی جوولەكە لە كەناری رۆژئاوا.

كەناڵ 7ی ئیسرائیلی كە بە نزیكی لە جوولەكە توندڕەوەكان ناسراوە، لە هەواڵێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە لە دوو ساڵی رابردوودا لیژنەی پلاندانان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی چەند شوێنێكی بازرگانی و زانكۆیەك لە ناوچەی نیشتەجێبوونی كریات ئەربەع لە شاری خەلیل، دەربڕیوە.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە لیژنەكە رەزامەندی لەسەر دروستكردنی 372 یەكەی نوێی نیشتەجێبوونی جوولەكە دەربڕیوە، لە ساڵانی رابردووشدا لیژنەكە رەزامەندی لەسەر بنیاتنانی زیاتر لە هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی جوولەكە نیشان دابوو.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 1968دا یەكەكانی نیشتەجێبوونی كریات ئەربەع لە شاری خەلیل سەربە كەناری رۆژئاوا بە شێوەیەكی نایاسایی دروستكراوە و بەگوێرەی نووسینگەی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل لە ئێستادا زیاتر لە حەوت هەزار و 510 یەكەی نیشتەجێبوونی جوولەكە لە كریات ئەربەع هەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست شكێنرا؛ ئێران و ئیسرائیل هێرشیان ئەنجام دا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئەمریكا و ئێران گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هاوكێشە سەربازییەكاندا دروستكرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت

سەرەتا