24/08/2019
1062 جار خوێنراوەتەوە
هه‌وكردنی جگه‌ر چیه
په‌یام
هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌گونجێت نه‌خۆشییه‌كی كورت خایه‌ن بێت و خۆی چاره‌سه‌ر
ببێت به‌بێ ده‌رمان، یاخود نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له‌گه‌ڵ له‌ناو چونی خانه‌كانی
جگه‌ر و به مۆمبون، پاشانیش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
گرنگتری كاری جگه‌ریش بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی خوێن له ماده
كیمیایی و ژه‌هره‌كان، وه پڕۆتین و شه‌كر شه‌كر ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی سود به‌خش و
كۆیان ده‌كاته‌وه و تێكه‌ڵ به خوێنی ده‌كاته‌وه.
هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ر چین؟
1-هه‌وكردنی ڤایرۆسی: دیارترین جۆری هه‌وكردنی جگه‌ره، پێنج جۆره به‌ڵام
گرنگترینیان
2-هه‌وكردن به‌بێ بونی ڤایرۆس:وه‌كو هه‌وكردن به‌هۆی ده‌رمان و ژه‌هره‌كان
چۆن توشی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌بین؟
ئه‌م ڤایرۆسه به چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌گوازرێته‌وه وه‌كو:
1-به‌كارهێنانی ده‌رزی پیس بوو به هۆی خوێنی كه‌سێكی توشبوو.
2-كونكردنی پێست به هۆی ده‌رزی پیس بوو به ڤایرۆس وه‌كو تاتۆ كردن.
3-به‌كارهێنانی گوێزان یان فڵچه‌ی ددانی توشبوی كه‌سێك.
4-توشبونی منداڵ به هۆی شیری دایكییه‌وه.
چۆن بزانین نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌رمان هه‌یه؟
1-تا.
2-هیلاكی و بێهێزی.
3-لاوازی ئاره‌زوی خواردن.
4-ئازاری سك.
5-ئازاری جومگه‌كان.
چۆن ده‌توانین خۆمان بپارێزین له توشبون؟
1-كوتان دژی ئه‌م ڤایرۆسه.
2-شتنی ده‌ست به ئاو و سابون.
3-هه‌رگیز گوێزان و ده‌رزی و فڵچه‌ی كه‌سی توشبوو به‌كار مه‌هێنه.
4-به‌كار هێنانی ده‌سكێش له‌كاتی فریا گوزاری سه‌ره‌تایی له نه‌خۆشخانه.
وه‌رگێڕانی
باخان صابر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە