25/11/2021 538 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا: لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان وانەیەکی باش فێر بووین

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێیوایە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە وانەیەکی باش بووە بۆ یانەکەیان.

لە پاش بردنەوەیان لە یانە فەڕەنسییەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانسیتی وتی: تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لە لایەن پاریس سانجێرمانەوە بۆ ئێمە وانەیەکی باش بوو تا ئەوەی بۆمان ڕوون ببێتە کاتێک گۆڵمان لەسەر تۆمار دەکرێت دەتوانین لە یارییەکە بەردەوام بین و قەرەبووی بکەینەوە، پێشموایە یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بوو بۆ یانەکەمان بەڵام لە کۆتاییدا بردمانەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا پێپ ئاماژەی بەوەکرد، گێمی یەکەم دەرفەتی گۆڵ تۆمارکردنیان هەبووە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و دوای گۆڵەکەی پاریس سانجێرمانیش و 10 خولەک دواتریش یانەکەیان ئاستی وەک پێویست نەبوە، بەڵام بە پاڵپشتی هاندەرەکانمان لە یاریگادا توانیمان بە ئەنجامێکی باش لە یاریگای بێینە دەرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا