25/11/2021
2081 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ؛ ئهو شۆفێرهی دوو قوتابی كرد به ژێرهوه دهستگیركرا
پهیام
ئەو شوفێرهی لە سۆران بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بهناو خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پهیمانگاكاندا كرد و دوو قوتابیی كرد به ژێرهوهو دواتر به خێرایی رۆیشت، ئەو کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگهیاندووه، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلی جۆری دێر خۆی دەکێشێت بە ناو خۆپیشاندەران لە بەردەم زانکۆی سۆران،
تۆمەتبارهكه دەستگیر کرا و دەست بە سەر ئۆتۆمبێل دا گێرا.
راشگهیهنراوه، دڵنیای دەدهین بە هاونیشتمانیانی ئازیزی سۆران رێگا نادەین هێچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە