25/11/2021
204 جار خوێنراوەتەوە
پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە
پهیام
فەرمانگەی میدیاو زانیاری، حكومهتی هەرێمی کوردستان، عێراق رایگهیاندووه، لەم ماوەیەدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک.
له بارهی هۆكارهكانیشهوه راگهیهنراوه، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی ٥/١٢/٢٠٢١ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.
ههروهها راشگهیهنراوه، سەبارەت بە کارەباى هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەى لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢٨/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە