25/11/2021
637 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان یه‌كترییان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌نه‌چێت
په‌یام
به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی خۆپیشانده‌ری ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و به‌لاڕێدابردنی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی و هه‌روه‌ها سوتاندن و تێكدانی موڵكی گشتی؛ قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له سلێمانی یه‌كترییان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌پێی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی ده‌ست دیجیتاڵ میدیای په‌یام كه‌وتووه، قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه ده‌ستی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانه هێمنانه‌كانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بووه‌و ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان به ئاڕاسته‌ی دیكه‌دا ده‌برێت كه خواستی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نییه.
هاوكات له تۆماره ده‌نگییه‌كاندا قوتابیان هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كانی پێشتر به‌رامبه‌ر به قوتابیانی خۆپیشانده‌ری زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كشاونه‌ته‌وه‌و هێزی دیكه‌ی وه‌ك (هێزی كۆماندۆو لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و هێزی حه‌فتا) به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران جێگیرده‌كرێن و بڕیاری ته‌قه‌كردنیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران پێیه "له‌و تۆماره وا ده‌وترێت"
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ڕێوه‌نه‌چێت "به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی به‌لاڕێدانی بردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن و هاوكات به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی خۆیشیان".
جگه له سلێمانی؛ بۆ ڕۆژی پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك؛ خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌ستیپێكرده‌وه، له ئێستادا له رانییه، كۆیه‌و هه‌ولێریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ داواكردنی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و جه‌خت له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، لە بەردەم دادگای رانییە گردبوونەوەی خۆپیشانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بە دروشمی ئەی داواکاری گشتیی لە ئێمە بکە پاڵپشتی، رێگای گشتی رانییە-چوارقوڕنەیان داخستووە، هاوكات داواکاری گشتیی رانییەو به‌شێک لە پارێزەران هاتنە ناوخۆپیشانده‌ران هاوكات، ئه‌مڕۆ به‌شێكی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نایانه‌وێت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ستخستنه نێو خۆپیشاندانه‌كانیانه‌وه‌و به‌لاڕێدابردنی! قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان یه‌كترییان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ناچێت.
سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندانه‌كان، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و، قوتابیان داوای پێدانی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكانیانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نییه ده‌رماڵه بۆ قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دابینبكات، هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ لێدوان و قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان نه‌كردووه كه پێنج رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق قسه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌تی ڕه‌تكراوه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، ڕووداوه ئازاربه‌خشته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی به هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافی ده‌ستووریی ده‌سته‌به‌ركراوه بۆ هه‌موان، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتیی و تایبه‌تی ڕه‌تكراوه‌یه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردووی خۆپیشاندانه‌كاندا به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه، تا رۆژی سێیه‌م؛ هیزه‌ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسكڕێژو ئاوی كوڵهاتوو (به‌وته‌ی خۆپیشانده‌ران) گولله‌ی پلاستیكی و شه‌ق و بۆكس رووبه‌ڕووی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بوونه‌وه، به‌ڵام رۆژی چواره‌م، ته‌قه‌كردنیشی تێكه‌وت و دوو له خۆپیشانده‌ران به گولله‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان برینداربوون كه گولله به‌ر قاچیان كه‌وتبوو.
جگه له‌وه‌ش سه‌دان خوێندكار به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به گازی فرمێسك‌ڕێژ ته‌ندروستیان تێكچوو، هاوكات میدیاكارانیش له میانه‌ی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رگازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌وتن و ته‌ندروستیان تێكچوو، جگه له‌وه‌ش دووجار له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگری له روماڵی تیمی كه‌ناڵی په‌یام كرا‌و كامێرامان و رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا گیرا.
ئه‌مڕۆش بۆ رۆژی پێنجه‌مه كه خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە