25/11/2021 335 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری میلان هۆکاری بردنەوەیان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هۆکاری بردنەوەی یانەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات.

لە پاش تەواوبوونی یارییەکەیان و لە میانەی لێدوانێکی بۆ میدیاکان سەبارەت بە هۆکاری بردنەوەیان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ڕۆسۆنێری وتی: ئێمە متمانەمان بە خۆمان هەبوو لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بە بوێرانە بەرانبەر ئەو یانەیە یاریمان کرد و ئەمەش هۆکار بردنەوەکەمان بوو، لە ئێستادا تەنیا دەتوانم ئاهەنگ لەگەڵ یاریزانەکان بگێڕم چونکە ئاستێکی زۆر بەرزیان نیشان دا.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانیش سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پیۆلی وتی: من لەگەڵ یانەکەم هاوڕام و متمانە و ڕێزێکی زۆر لە نێوانماندا هەیە، دەبێتە ئەم هەماهەنگییە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەمە ئەو کارەیە کە جیاوازیی لە کوالیتی و بیرۆکەی یاریکردنی یانەکە دروست دەکات.

بەپێی قسەکانی پیۆلی بێت ڕاهێنەری ناوبروا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نوێ بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

سەرەتا