25/11/2021
637 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه هێزێكی زۆری ئه‌منیش بڵاوكراوه‌ته‌وه
په‌یام
بۆ ڕۆژی پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك؛ خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌ستیپێكرده‌وه، له ئێستادا له رانییه، كۆیه‌و هه‌ولێریش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ داواكردنی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و جه‌خت له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
لە بەردەم دادگای رانییە گربونەتەوەی خۆپیشانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بە دروشمی ئەی داواکاری گشتی لە ئێمە بکە پالپشتی، رێگای گشتی رانییە-چوارقورنەیان داخستووە، هاوكات داواکاری گشتی رانییەو به‌شێک لەپارێزەران هاتنە ناوخۆپیشانده‌ران.
هاوكات، ئه‌مڕۆ به‌شێكی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نایانه‌وێت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ستخستنه نێو خۆپیشاندانه‌كانیانه‌وه‌و به‌لاڕێدابردنی! قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان یه‌كترییان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ناچێت.
سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندانه‌كان، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و، قوتابیان داوای پێدانی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكانیانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نییه ده‌رماڵه بۆ قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دابینبكات، هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ لێدوان و قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان نه‌كردووه كه پێنج رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق قسه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌تی ڕه‌تكراوه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، ڕووداوه ئازاربه‌خشته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی به هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافی ده‌ستووریی ده‌سته‌به‌ركراوه بۆ هه‌موان، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌تی ڕه‌تكراوه‌یه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردووی خۆپیشاندانه‌كاندا به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه، تا رۆژی سێیه‌م؛ هیزه‌ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسكڕێژو ئاوی كوڵهاتوو (به‌وته‌ی خۆپیشانده‌ران) گولله‌ی پلاستیكی و شه‌ق و بۆكس رووبه‌ڕووی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بوونه‌وه، به‌ڵام رۆژی چواره‌م، ته‌قه‌كردنیشی تێكه‌وت و دوو له خۆپیشانده‌ران به گولله‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان برینداربوون كه گولله به‌ر قاچیان كه‌وتبوو.
جگه له‌وه‌ش سه‌دان خوێندكار به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به گازی فرمێسك‌ڕێژ ته‌ندروستیان تێكچوو، هاوكات میدیاكارانیش له میانه‌ی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رگازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌وتن و ته‌ندروستیان تێكچوو، جگه له‌وه‌ش دووجار له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگری له روماڵی تیمی كه‌ناڵی په‌یام كرا‌و كامێرامان و رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا گیرا.
ئه‌مڕۆش بۆ رۆژی پێنجه‌مه كه خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە