7 رۆژ پێش ئێستا 269 جار خوێنراوەتەوە

دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌ستی تێكده‌ران ده‌بڕینه‌وه‌

په‌یام

ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو هاته‌ سه‌رخه‌ت و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی توندی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێدا ده‌ڵێت: ده‌ستی تێكده‌ران ده‌بڕینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر باس له‌وه‌ ده‌كات پشتیوانی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و هێزی بنه‌ڕه‌تی پاراستنیانن، چونكه‌ مافی یاسایی خۆیانه‌ حكومه‌ت مافی ده‌رماڵه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌شیدا ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌ر لایه‌ن و گروپێكی سیاسی یاخود كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن به‌توندی روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه‌".

دڵنیایی به‌ خه‌ڵكی كوردستان و خوێندكاران ده‌ده‌ن پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌واندایه‌ و بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی تێكده‌رانیش ته‌نها له‌ پێناو ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆپیشانده‌راندایه‌.

ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ خۆپیشاندانه‌كانی قوتابیان له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ بڕاوه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.





لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی سلێمانی: كۆی گشتی باران بارینی ئه‌مساڵ تا ئێستا 37ملم بووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. ته‌رمی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا؛ به‌خاكسپێدرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی كۆمەڵ: پەیام دەنگێکی بڵندو دلێر بووە دژی گەندەڵی و ستەمکاری و سەرکوتکردن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ باران ده‌بارێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: له‌ دابینكردنی‌ پڕۆژه‌و خه‌رجی و خزمه‌تگوزاریدا په‌یڕه‌وی‌ دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وته‌بێژی حكومه‌ت: داهاتی سلێمانی وه‌ك پێویست ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ: په‌یام له‌ به‌ره‌ی‌ خه‌ڵكدا ده‌مێنینه‌وه‌

سەرەتا