24/11/2021
268 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه ده‌رماڵه‌ی قوتابیان خه‌رج بكات
په‌یام
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه ده‌رماڵه‌ی قوتابیان خه‌رج بكات، له شوێنی ئه‌وه بڕیارێك بۆ هاوكاری خوێندكارانی كه‌م ده‌رمه‌ت ده‌ردات.
سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندانی چه‌ند ڕۆژه‌ی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیریان به‌هیچ جۆرێك ئاماده نییه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
قوتابیان نیگه‌رانن له بێهه‌ڵویستیی حكومه‌ت و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان و ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان تا به ئامانج گه‌یشتنی داواكارییه‌كانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە