24/11/2021
191 جار خوێنراوەتەوە
له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندا له هه‌ولێر خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
په‌یام
له هه‌ولێر خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ڕێگری ده‌كه‌ن له ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
له زانكۆی پزیشكی هه‌ولێر هه‌روه‌ها له به‌رده‌وام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانی قوتابیان بۆ داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام چوارده‌وری قوتابیان گیراوه و هێزێكی ئه‌منی له‌و ناوچانه بڵاوه‌یان پێكراوه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه ناده‌ن میدیاكان ڕووماڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی قوتابیان بگوازنه‌وه و ئه‌مڕۆ ڕێگریان كرد له تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام تا ده‌نگی قوتابیان بگه‌یه‌نێت.
هاوكات له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران بۆ پشتیوانی له داواكاری خۆپیشاندان چوونه‌ته ریزی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت ده‌ماڵه‌ی قوتابیان خه‌رج بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە