23/11/2021
267 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. به‌هۆی به‌ركه‌وتن به گازی فرمێسك‌ڕێژ میدیاكاران‌و ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی ته‌ندروستییان تێكچوو
په‌یام
له خۆپیشاندانه‌كانی ناو شاری سلێمانیدا گرژی دروستبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به‌كارهێنراو به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوتابی ته‌ندروستییان تێكچوو.
هاوكات تیمی كه‌ناڵی په‌یام و چه‌ند میدیایه‌كی تریش به‌ر غازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌وتن و ته‌ندروستییان تێكچوو.
خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ به‌رفروان بوو و زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه.
خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ رۆژی سێ یه‌م به‌رده‌وامه و له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و كۆیه خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، له سلێمانیش له خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرژی دروستبوو، به‌شێكی به‌رفراوانی قوتابیانی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكراو به گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌رووی قوتابیان بوونه‌وه.
قوتابیان داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به پاساوی قه‌یرانی دارایی بڕدراوه.
له سلێمانیش قوتابیانی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كه‌ركوكیان داخست، هه‌روه‌ها قوتابیانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش شه‌قامی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌یان داخست، له ڕاپه‌ڕنیش قوتابیانی زانكۆی راپه‌ڕین رێگای سه‌ره‌كی رانیه - چوارقورنه‌یان داخستووه، هاوكات له سلێمانی له نزیك كه‌مپی كۆنی زانكۆ هێزێكی ئه‌منی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە