پێش 1 هەفتە 645 جار خوێنراوەتەوە

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ له سێ په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌میانگاكان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ به‌رفروان بوو و زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه‌.هاوكات په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ پشتیوانی له‌ داواكاری قوتابیان چونه‌ نێو خۆپیشاندانی قوتابیانو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو په‌یمانگاكان بۆ رۆژی سێ یه‌م به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و كۆیه‌ خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

قوتابیان داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ پاساوی قه‌یرانی دارایی بڕدراوه‌.

له‌ شاری هه‌ولێر: قوتابیان چوونه‌ته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و هێزی ئه‌منی له‌ ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی قوتابیان كۆكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ سلێمانیش قوتابیانی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كه‌ركوكیان داخست، هه‌روه‌ها قوتابیانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش شه‌قامی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌یان داخست، له‌ ڕاپه‌ڕنیش قوتابیانی زانكۆی راپه‌ڕین رێگای سه‌ره‌كی رانیه‌ - چوارقورنه‌یان داخستووه‌، هاوكات له‌ سلێمانی له‌ نزیك كه‌مپی كۆنی زانكۆ هێزێكی ئه‌منی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ قه‌زای سۆڕانیش، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشاندانی قوتابیان كرد.

په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ پشتیوانی له‌ داواكاری قوتابیان چونه‌ نێو خۆپیشاندانی قوتابیانو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و توێژه‌كان شاهیدی‌ پیشه‌ییبوون و ڕاشكاویی‌ بۆ كه‌ناڵی‌ په‌یام ده‌ده‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یام له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك بووه‌و پێداگری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵك كردووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یام مینبه‌ری مامۆستایانی ئاینی و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ بووه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی خۆپیشاندانی قوتابیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یه‌كێتی یه‌كتر به‌ دزینی داهاتی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌ و داتا له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌خه‌نه‌ڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ی‌ قوتابیان به‌رده‌وامه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. چیرۆكی تاقانه‌یه‌ك كه‌ هه‌شت ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی به‌ چه‌كی كۆكوژ شه‌هیدكراون

سەرەتا