22/11/2021 478 جار خوێنراوەتەوە

فیفا پاڵێوراوانی خەڵاتی زە بێستی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵب

 

بە شێوەیەکی فەڕمی فیفا ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینەکانی زە بێستی بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا کرد.

 یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا لە پێگەی تایبەت بە خۆیان لیستی ناوی سەرجەم پاڵیوراوەکانی بۆ خەڵاتی زە بێست دیاری کرد، لە لیستی یاریزانە پاڵێوراوەکان مێسی ئەرجەنتینی دەبینرێت کە لە ڕووی دەستکەوتەوە تەنیا نازناوی کوپا ئەمریکای بەدەست هێناوە، دواتر جۆرجینیۆ و کانتی یاریزانانی یانەی چێڵسی کە وەرزی ڕابردوو زۆرترن نازناویان بەدەست هێناوە لەگەڵ چێڵسی بوونەتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا و جۆرجینیۆش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵییاش نازناوی یۆرۆی دەستەبەر کردووە.

لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونخیش وەرزی ڕابردوو ئاستیکی بەرزی پێشکەش کردووە و نازناوی خولی ئەڵمانیا و گۆڵکاری هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپاش بووە کە پێڵاوی ئاڵتونی بردۆتەوە، ڕۆناڵدۆی پۆرتوگاڵیش یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی دیکە، بەڵام یاریزانەکە وەرزی ڕابردوو هیچ نازناو و دەستکەوتێکی تاکەکەسی نەبردۆتەوە.

یاریزانەکانی دیکەش کە ناوییان لە لیستەکەدا دەبینرێن بریتین لە، بێنزیمە لە ڕیاڵ مەدرید، نێمار و مباپێ لە پاریس ، محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپووڵ، دی برۆین لە مان. سیتی، هالاند لە دۆرتمۆند.

فیفا ناوی ڕاهێنەرەکانیشی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە، تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی کە پشکی شێری لەڕووی نازناوەوە بەردەکەوێت توانیوێتی لەگەڵ بلوز نازناوەکانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا بەدەست بهێنێت، دواتر سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە تەنیا نازناوی کوپا ئەمریکای بردۆتەوە لە لیستەکەدا دەبینرێت، ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کە پاڵەوانی یۆرۆیە ناوێکی دیکەیە لە لیستەکەدا، دییگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئە.مەدرید  و هانسی فلیکی ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونخ  و ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر میلان و پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی چێڵسی  هەر چوار ڕاهێنەرەکە پاڵێوراون و  نازناوی خولەکانییان بۆ یانەکەیان بەدەست هێناوە.

فیفا ناوی گۆڵچییەکانیشی دیاری کردووە کە ئەمانەن، ئیدوارد مێندی گۆڵچی یانەی چێڵسی و پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا لەگەڵ یانەکەی بووە، دوناڕومای ئیتاڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەتە پاڵەوانی یۆرۆ و ناوی لە لیستەکەدا هەیە، پاشان کاسپەر شمایکل لەگەڵ دانیمارک توانی بگاتە یاری پێش کۆتایی یۆرۆ، مانوێل نوێری ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی بایرن میونخ کە پاڵەوانی بوندسلیگایە پاڵێوراوە، کۆتا ناویش ئەلیسۆن بیکەری گۆڵچی لیڤەرپووڵ تەنیا دەستکەوتی دووەمی کوپا ئەمریکایە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

دەنگدان تا 10 مانگی 12 ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ناوی براوەکان ئاشکرا بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • پێش 1 هەفتە

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

  • پێش 1 هەفتە

    هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

سەرەتا