22/11/2021
258 جار خوێنراوەتەوە
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ: پاڵپشتی مافه ڕه‌واكانی قوتابییانین
پەیام
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ئیدانه‌ی هه‌ر توندوتیژیه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌رانبه‌ر قوتابیان و خوێندكاران به‌كارهاتووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه
به‌ناوی خوای گه‌وره
ئه‌و خۆپیشاندان و ئاڵۆزیانه‌ی له ئێستادا شاری سلێمانی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ كه‌ڵه‌كه‌بووی داوای ڕه‌وای هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت قوتابیانه.
حه‌وت ساڵه ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی هه‌ژارو نه‌داری ئه‌م وڵاته ڕاگیراوه‌و ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده‌نین ئه‌و مافه بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕنه‌وه، له‌كاتێكدا قوتابیان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان به‌فه‌رمانی به‌رپرسه حیزبیه‌كان كه‌وتوونه‌ته لێدان و برینداركردنیان.
ئێمه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئیدانه‌ی هه‌ر توندوتیژیه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر قوتابیان و خوێندكاران، هه‌میشه ئێمه له‌به‌ره‌ی گه‌لی كوردی خۆمانین و پاڵپشتی مافه ڕه‌واكانیانین له چوارچێوه‌ی یاسا دوور له‌توندوتیژی.
داواكارین هیزه ئه‌منیه‌كان حه‌ره‌می زانكۆ نه‌شكێنن و به‌زووترین كات قوتابیه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان ئازاد بكرێن.
داوای شیفاش له‌خوا ده‌كه‌ین بۆ برینداره‌كان.
مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری
22/11/2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە