22/11/2021 566 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ بە کڕینی دیارییەکەی زۆر گرانبەها یاریزانێکی هانداوە دوو گۆڵ تۆمار بکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ دەکات و دیارییە گران بەهاکە بۆ یاریزانە لاوەکەی یانەی ڕۆما دەکڕێت.

مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما ئاشکرای دەکات پێش ئەوەی "فیلێکس ئافینا جیان"ی ئەستێرەی لاوی یانەکەی لە تایمی دووەم بەرانبەر جێنەوا بەشداری پێ بکات، بەڵێنی پێدابوو کە ئەگەر گۆڵ تۆمار بکات پێڵاویكی گران بەهای بۆ بکڕێت.

دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بردنەوە بۆ گورگەکان دەستبەر بکات، مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "DAZN"ی ئیتاڵی وتی: بەڵێنم بە فیلێکس دابوو ئەگەر گۆڵ تۆمار بکات ئەو پێڵاوەی بۆ دەکڕم کە بەهاکەی 800 یۆرۆیە و زۆر گرانە، کاتێک دوای گۆڵەکەی ڕایکرد بۆ لان من پێم وت یەکەم شت کە بەیانی دەیکەم ئەوەیە پێڵاوەکە بۆ تۆ بکڕم.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕۆما ڕایگەیاند، داوای لێبوردن لە دی ڕۆسی ڕاهێنەری تیمی لاوانی یانەکەی دەکات بەوەی کە ڕێگە نادات فیلێکس بۆ تیمی لاوە بگەڕێتەوە و لەگەڵ تیمی یەکەم دەیهێڵێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە تایبەتمەندی ئەو ئەستێرە لاوەی یانەکەی جۆزێ دەڵێت: هەستم کرد فێلیکس جیاواز بوو و جیاوازیەکە دەتوانێ یاریزانەکە دروست بکات، فێلیکس فشار دەخاتە سەر ڕکابەرەکە و ناچاریان دەکات هەڵە بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا