21/11/2021
116 جار خوێنراوەتەوە
له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا
پەیام
له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شه‌ش هاووڵاتی كه دووانیان منداڵن، گیانیان له‌ده‌ست دا.
عه‌سری ئه‌مڕۆ، له به‌رزاییه‌كانی بانی مه‌قان له نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێك به‌یه‌كیاندا و له ئاكامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوربانییانی ڕووداوه‌كه دوو منداڵ و یه‌ك ئافره‌ت و سێ پیاون و سه‌رجه‌میشیان دانیشتووی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیرن.
قوربانییه‌كان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه بوون، شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كه‌ش له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بووه.
ئه‌و ڕووداوی هاتوچۆیه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ڕۆژی قوربانییانی هاتوچۆیه، به‌پێی زانیارییه‌كان كه له‌لایه‌ن هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا 476 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له سێ هه‌زار و 509 ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانییش، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا، كه‌سێك به ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە