21/11/2021
457 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی له چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كرد
پەیام
له شاری سلێمانی، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازی له چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كرد.
له دیدارێكی دۆستانه‌دا، باس له دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رۆژى ١٠ى ١٠ى ٢٠٢١ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بارودۆخی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌ختیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ر دولا كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌خۆداچوونه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن، قسه و باسی تایبه‌تیان لێوه كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە