21/11/2021 422 جار خوێنراوەتەوە

شەش ڕاهێنەر بۆ شوێنگرەوەی ئۆلی سۆلشایەر پاڵێوراون

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵب

پاش شکستە قورسەکەیان بەرانبەر واتفۆرد یانەی مانچستەر یونایتد بە فەڕمی ئۆلی سۆڵشایەرییان لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا پاش دوورخستنەوەی سۆڵشایەر ناوی چەندین ڕاهێنەرییان بۆ شوێنگرەوەی دەست نیشان کردووە.

 

بە پێی ڕۆژنامەکان بێت مایکڵ کاریک کە ئێستا بە شێوەیەکی کاتی ڕاهێنەری مانچستەرە یەکێکە لەو بژاردانەی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی ئەم وەرزە شوێنی سۆڵشایەر بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتیش لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر داوای ڕۆناڵدۆ بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی شەیتانە سوورەکان پاڵێوراوە.

ناوی سێیەم کە باس دەکرێت و نزیکیشی هەیە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و ڤاران ئەویش زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدریدە کە پێشتر هەردوو یاریزانەکە لە ژێر دەستی ئەودا یارییان کردووە و باس لەوە دەکرێت یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ شوێنگرەوەی سۆڵشایەر.

بژاردەی چوارەمیش بریتییە لە گەڕانەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیە، کە لە سەردەمی ئەودا مانچستەر بە کاتێکی زێڕیندا تێدەپەڕی، ناوێکی دیکە ئەویش تین هاگی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئەیاکسە بۆ شوێنگرەوەی سۆڵشایەر، بەڵام هاتنی تین هاگ ڕەنگە کەمێک قورس بێت بەهۆی ئەوەی پێشتر ڕایگەیاند بوو لە یانەکەی دڵخۆشە و ئامادەیە نییە یانەکە جێبهێڵێت.

کۆتا ڕاهێنەریش برێندان ڕۆجێرسی ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتییە، کە پێشتر وەک پاڵێوراوێکی بەهێزی ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد باسی لێوە دەکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • پێش 1 هەفتە

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

سەرەتا