21/11/2021 2209 جار خوێنراوەتەوە

به‌م شێوه‌یه‌ ره‌شكه‌ به‌كاربهێنه‌، سودی زیاتره‌

په‌یام

شێوازی بەکارهێنانی

1-چارەکە کەوچکی چا لە ڕەشکەی کوتراو بخرێتە ناو کووپێک ئاوی گەرمەوە و بە سکی ناشتا بخورێتەوە ، یا ڕۆژی دوو بۆ سێ جارپێش ژەمەکان ٫ دەتوانرێت کەوچکێک هەنگووینی تێ بکرێت یانیو کەوچکی چا زەنجەبیلی هاڕاو .
2-یەک بۆ دوو قەترە لە زەیتی ڕەشکە بخرێتە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە بە سکی ناشتا یا پێش ژەمەکان ، بە هەمان شێوە دەتوانرێتهەنگوین و زەنجەبیلی هاڕاویتێ بکرێت .
3-بە کارهێنانی زەیتەکەی بۆ چارەسەی قژ ڕوتانەوە وچارەسەری عازەبە لە ڕێگای ماسکی پێشتر ئامادەکراوی کارگە و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی پێست دەکرێت .
4-ڕەشکە بکرێتەناو نان و سەموون و ئیشی هەویر ، هەروەها دەکرێتچەند قەترەیەک بکرێتە ناو زەڵاتە و پێشژەمەکان بخورێت .

 

سووده‌كانی ره‌شكه‌:

1-بەهێز کردنی بەرگری جەستە و ڕێگریکردن بە تووشبوون بە کۆمەڵێک بەکتریا و ڤایرۆس بە هۆیبوونی زەیتی سایمۆکینۆنکە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە .
2-ڕۆڵێکی کارایهەیە لە دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ وکۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن ، بۆیە زۆر بەسوودە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵوجەڵتەو بۆریەکانی خوێن.
3-یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە ئەدات .
4-یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ ئەدات وەک کۆکە و خیزەخیزی سنگ و تەنگەنەفەسی ، هەروەها یارمەتی باشتر کارکردنی سیەکان ئەدات ، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی حەساسیەتی لووت ئه‌دات.
5-بەهێز کردنییادەوەریو تەرکیزو پاراستنی تەندروستی مێشک و دەمار.
6-بەهێزکردنی مووەکانی قژ و درێژکردنی مووەکانی وڕێگری کردن له قژ ڕوتانەوە کاتێ زەیتەکەی بەکار بێت.
7-پاراستنی تەندروستی پێست و ڕهێشتنەوەی بە گەنجیو ڕێگریکردن لە زوو پیربوونی پێست و چرچ و لۆچی ، هەروەهاسوودی هەیە لە چارەسەری عازەبە.
8-یارمەتی چارەسەر وکەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەکان ئەدات.
9-بەهێزکردنیتوانای سێکسی و زاوزێی هەر دوو ڕەگەز.
10-سوودی زۆرە بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەله بە مەرجێک بڕێکی کەمی لێ بخورێت.
11-یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەددە .
12-یارمەتی چارەسەرکردنی برین و سووتانەوەی گەددە ئەدات لەگەڵ بەهێزکردنی توانای بینین و پاراستنی تەندروستی چاو .
13-یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەوی ئەدات .

چەند زانیاریەکی گرنگ:

1-نابێت نەخۆش لە خۆیەوە واز لە دەرمانەکانی بێنێت بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکەکەی چونکە ڕەشکە چەند سوودی زۆرە بەڵام نابێت وەک جێگرەوەی دەرمان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
2-پێشنەشتەرگەری بە چەند ڕۆژێک نابێت بە کار بێت .
3-ئەو کەسانەی دەرمانی دژە خوێن مەیین بەکاردێنن وەک وارفارین و هیپارین بێ پرسی پزیشک نابێت بەکاری بێنن.
4-ئەو کەسانەی بەردەوام زەغتیان نزمە و زەغتیان دادەبەزێت باشترە بەکاری نه‌هێنن.

ئامادەکردنی
د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی  زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    خواردنەوە كهولییەكان ساڵانە 800 هەزار كەس لە ئەورووپا دەکوژێت

  • پێش 3 هەفتە

    سلێمانی.. حاجى فایەقى خێرخواز ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ 150 هەژار دابیندەكات

  • پێش 3 هەفتە

    كەسێك لە غانا بانگەشەی تۆفانێكی هاوشێوەی سەردەمی پێغەمبەر نوح دەكات

  • پێش 4 هەفتە

    هیندستان.. حەوت فیل بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكەوە، مرداربوونەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ئەفغانستان.. پیرەمێردێكی 135 ساڵ لەگەڵ پێنج نەوەی دوای خۆی لە ماڵێكدا دەژین

  • 05/12/2025

    تویژینەوەیەك: ململانێ جیهانییەكان پاڵنەری سەرەكیی بە موسوڵمانبوونی بەریتانییەكان بووە

  • 03/12/2025

    سوود و زیانەكانی سیستمی سۆلەر

  • 24/11/2025

    هەتا كەشوهەوا ساردتر بێت، خواست لەسەر گۆشتی قەل و قاز زیاتر دەبێت

سەرەتا