20/11/2021
459 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ڕامیارییه‌كان كۆبووەوه
پەیام
له شاری سلێمانی، به سه‌رپه‌رشتی (مامۆستا عه‌لی باپیر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ڕامیارییه‌كان كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌ڕله‌مان و ئیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گرێ دا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، باسی له بارودۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كرد و تیشكی خسته سه‌ر دیدگا و هێڵه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵ، سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌رك و چالاكی ئاماده‌بوان ده‌ربری و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌موان هه‌ریه‌كه و به‌پێی كاره‌كه‌ی له خزمه‌ت خه‌ڵك بن و نوێنه‌رایه‌تی راست و دروستی جه‌ماوه‌ری كوردستان بكه‌ن.
پاشان ئاماده‌بووان له‌سه‌ر بڕگه و بابه‌ته‌كان سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان خسته ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە