24/08/2019
996 جار خوێنراوەتەوە
بۆ دایكان و باوكان:با ئیتر منداڵهكهت پهنجهی بمژێ
پهیام
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ کە (۳۰) ساڵی خایاندووە ، دەرکەوتووە ئەو
مناڵانەی لە مناڵیەوە پەنجەیان ئەمژن(زیاتر پەنجەکەڵە باوە ، لە زمانی کوردیدا
پێشی ئەووترێت پەنجەی سپێ یاخود ئەسپێ کوژە چونکە جاران لە کوردەواریدا بە هەردوو
پەنجەکەڵە ئەسپێیان کوشتووە) .
۱- زۆرکەم تووشی چەند جۆرێکی نەخۆشی
هەستەوەری(امراض حساسية Allergic Diseases) ئەبن و هەمانکات سیستمی بەرگرییان(Immune System) بەهێزە بە بەراوردکردن بەوانەی کە فێری پەنجەمژین نین.
۲- ئەمە لەکاتێکدا لە هەموو
کۆمەڵکاکانی جیهاندا باوان(دایك و باوك) پێیان ناخۆشە کەمناڵەکانیان پەنجەئەمژن
بەتایبەت کاتێك کە هەراش(گەورە) ئەبن .
۳- سەرباری ئەمەش تیمی توێژینەوەکە
ئەڵێت ، ئێمە ئامۆژگاری دایکان و باوکان ناکەین کە وازلەمناڵەکانیان هێنن لەبەر ئەو
( ۲ ) سوودە گرنگەی سەرەوە ، با ئیتر
مناڵەکانیان بە ئارەزووی خۆیان پەنجەبمژن ، چونکە ئەوەش پەیوەندی بە
پەروەردەکردنەوە هەیە !
دكتۆر سەربەست جەباری
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە