20/11/2021
308 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌كته‌ب و ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانى کۆمەڵ كۆبووەوه
پەیام
ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و په‌روه‌رده له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بانگه‌واز و په‌روه‌رده له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له رێگای سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و ده‌زگا و ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی حیزب.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و گرنگی دانی پڕۆژه‌ی بانگخوازی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردن كرایه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراو كه‌سایه‌تییه بانگخواز و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا له ڕووی دینداری و بانگخوازی و په‌روه‌رده‌یی.
جیا له‌وه گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بخرێنه خزمه‌ت بانگه‌واز و په‌روه‌رده و له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیاندا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە