20/11/2021 514 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری چوار یاریزانی یانەکەی دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید کار بۆ ئەوە دەکات لە دوو مانگی داهاتوودا دەستبەرداری چوار یاریزانی یانەکەی ببێت تا ئەوەی لە هاوینی داهاتوو بتوانێت یاریزانی نوێ بکڕێت.

 ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە لە هەواڵێکی تایبەتدا سەبارەت بە بەشێک لە پلانی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی زستانە ئاشکرای دەکات، بەپرسانی مێرنگی پلانیان هەیە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستبەرداری چوار یاریزان ببن و یاریزانەکانیش بریتین لە؛ ئیدین هازارد و گاری بەیل و ئیسکۆ و مارسیلۆ.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم پلانەی یانەی شاهانە بۆ فرۆشتنی ئەم چوار یاریزانە پاش ئەوە دێت کە هەر چوار یاریزانەکە لە دەرەوەی پێکهاتەی سەرەکی کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری یانەکەن و بەردەوامیش بەهۆی پێکانەوە هەر چوار یاریزانەکە توانای جەستەییان وەک پێویست نییە.


ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەگەر لە گواستنەوەی زستانەدا هەر چوار یاریزانەکەش نەفرۆشێت ئەوا لە کەمی بتوانێت دەستبەرداری دووانیان ببێت تا ئەوەی لە بەرانبەر ئەو مووچەیەی لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە بۆی دەگەڕێتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەدا بتوانێت یاریزانی نوێ بکڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد داواکارییەکی بەرشەلۆنە ڕەت دەکاتەوە

سەرەتا