20/11/2021
265 جار خوێنراوەتەوە
له ١٠ مانگى رابردوودا 1149 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسڕائیله‌وه زیندانی كراون
پەیام
له رۆژی جیهانی منداڵاندا و به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوێكی ناحكومی تایبه‌ت به ده‌ستگیر كراوان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 1149 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستگیر كراون و له زیندان ماونه‌ته‌وه.
یانه‌ی به‌ندیانی فه‌ڵه‌ستین، له ئامارێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ـه‌وه تائێستا 1149 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌سگیر كراون و زیندانی كراون.
یانه‌ی به‌ندیانی فه‌ڵه‌ستین ڕایشگه‌یاند: به‌شێك له‌و منداڵانه ئازاد كراون و به‌شێكیشیان كه ژماره‌یان 160 منداڵه، له گرتووخانه‌كانی (عوفه‌ر) و ئه‌لداموون) و (مه‌جدووی) قه‌واره‌ی ئیسڕائیلدا ماونه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یانه‌ی به‌ندیانی فه‌ڵه‌ستینی "یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستگیر كراون، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی سزا دراون و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به گیانیانه‌وه دیاره و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش تووشی سزای ده‌روونی بوون".
به‌پێی ئاماره فه‌ڕمییه‌كان، له ساڵی 2000ـه‌وه هێزه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسڕائیل، 19 هه‌زار منداڵی فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵییه‌وه بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە