20/11/2021 362 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: به‌ پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ پابه‌ندین

پەیام

ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی به‌ پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ پابه‌نده‌.

(لۆید ئۆستن) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند: با ڕاشكاو بین، هه‌ر چه‌نده‌ زیاتر چاومان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چینه‌، بەڵام پابه‌ندیی ئه‌مریكا به‌ پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌هێز و دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌.

له‌میانی وته‌یه‌كیدا له‌ كۆڕبه‌ندی ژماره‌ 17ی گفتوگۆی مه‌نامه‌دا كه‌ تێیدا ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كانی جیهان و ناوچه‌کە تاووتوێ ده‌كرێت، (لۆید ئۆستن) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی: به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌م ناوچه‌یه‌، هێزه‌كانیشمان له‌ هێرشی ئێران و بریكاره‌كانیشی ده‌پارێزین.

به‌پێی قسه‌ی (ئۆستن) بوونی هێزێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی له‌ خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاڵپشتی له‌ دیبلۆماسییه‌ت و وەڵام هه‌ڕه‌شه‌كان و به‌رگرییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بێت هێزی زیاتریش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە ئامانج گرتنی فڕۆكەیەكی (ئێف16)ی ڕاگەیاند و ئەمریكاش ڕەتیدەكاتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسڕ.. دادگا بە هەمیشەیی (كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین)ی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی كۆمەڵكوژیی غەززە بۆ 74 هەزار و 736 شەهید بەرزبووەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانمانەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان و سعودیە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر یەكدی ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی غەززە: درێژكردنەوەی ماوەی گرتنی د.ئەبو سەفیە تاوانێكی گەورەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

سەرەتا