20/11/2021
328 جار خوێنراوەتەوە
هێزێكی ده‌ریایی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی سووته‌مه‌نی قاچاخدا گرت
پەیام
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه: هێزێكی ده‌ریایی ئێرانی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بیانی كه سووته‌مه‌نی قاچاخی باركردبوو.
عه‌قید ئه‌حمه‌د حاجیان، فه‌رمانده‌ی ژێرده‌ریایی زولفه‌قاری 412 له پارسیان ڕایگه‌یاند: "هێزه ده‌ریایه‌كانی 412ی زولفه‌قار، له سوپای پاسداران له نزیك ده‌ریای پارسیان له پارێزگای هورمزگان دوای ئۆپڕاسیۆنێكی چاودێری هه‌واڵگری، توانیان كه‌شتییه‌كی بیانی ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن كه 11 ئه‌ندام له ناو كه‌شتیه‌كه‌دا بوون".
دوای گه‌ڕان به كه‌شتییه‌كه، زیاتر له 150 هه‌زار لیتر به‌نزینی قاچاخ دۆزرایه‌وه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركران و گوازرانه‌وه بۆ شاری پارسیان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ریان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنه‌كه و ناسنامه‌ی تیمی نێو كه‌شتییه‌كه ئاشكرا نه‌كراون، دیاریش نییه خاوه‌ندارێتی كه‌شتییه‌كه بۆ چ وڵاتێك ده‌گه‌رێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە