18/11/2021
207 جار خوێنراوەتەوە
فه‌له‌ستینییه‌ك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل گیانی له‌ده‌ستدا
په‌یام
به تۆمه‌تی هه‌وڵی هێرشی به چه‌كی سپی، پۆلیسی ئیسڕائیل له رۆژهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو هاووڵاتیه‌كی فه‌ڵه‌ستینیان كوشت.
پۆلیسی ئیسرائیل له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت "له ناوچه‌ی شاری دێرینی رۆژهه‌ڵاتی قودس، كه‌سێك هه‌وڵی داوه به چه‌قۆ هێرش بكاته سه‌ر پۆلیس"، كه هێرشه‌كه برینداربوونی دوو پۆلیسی ئیسرائیلی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌قه له‌و كه‌سه‌ش كراوه كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سه‌رچاوه رۆژنامه فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كانوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه، ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه‌ی كه پۆلیسی ئیسرائیلی ته‌قه‌ی لێ كردووه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی ئیسرائیل چه‌ند ده‌رگایه‌كی ناوچه‌ی شاری دێرینی بۆ ماوه‌یه‌ك داخست.
له كاتێكدا هێزه‌كانی ئیسرائیل له ژێر بانگه‌شه‌ی هه‌وڵی "هێرش به چه‌قۆ" یان "شێلان به ئۆتۆمبێل" له پێشێلكارییه‌كان له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌رده‌وامن، رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئیسرائیل به كوشتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە