16/11/2021
472 جار خوێنراوەتەوە
وەرزی سەرمایە، چۆن خۆمان بپارێزین لە زیادبوونی ئازاری ماسولکەو جومگە؟
پهیام
١. پێویستە
جلوبەرگی زیاتر لەبەربکەیت و خۆت گەرم داپۆشیت، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە ئازاریان
تێدایە، بۆ نموونە: ئەگەر سەرئێشەت لە گەڵ بوو باشترە لە وەرزی زستاندا کڵاو یان لەچک
بەکار بهێنیت، وە ئەو جومگانەی ئازاریان تێدایە بە باندج بیبەستە.
٢. لەکاتی
سەرما و بەفری زۆردا، کاتێکی زۆر لە دەرەوە مەمێنەرەوە، ھەوڵ بدە لە رۆژی سارد دا
زیاتر لەژوورەوە کاتەکانت بەسەر بەریت، ئەگەر گونجاو بوو.
٣. بەیانیان
پێش ھەستان لە جێگاکەت بە ٢ کاژێر، ژوورەکەت زیاتر گەرم بکە، وە ھەروەھا پێشچوونە
ناو ئۆتۆمبێلەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەت گەرم بکە بە نیو کاتژمێر، بۆ ئەوەی ئازار لە سەرەتای
رۆژەکەوە دەستپێنەکات.
٤. ھەوڵ
بدە ھەمیشە لە جووڵەدا بیت، لەناو جێگاکەدا مەمێنەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆ ئەوەی
جومگەکانت ڕەق و سست نەبن، ھەروەھا وەرزشیش بە ڕێکی و ڕۆژانە کاریگەریەکی زۆری ھەیە
لەسەر چەورکردنی جومگەکان، بە شلەی نێوان جومگەکان و کەمکردنەوەی ئازار.
٥. ئەو
خۆراکانە بخۆ کە دژە ھەوکردن و دژە ئازاریان تێدایە وەکو: زەنجەفیل، بیبەری توونی
سوور، زەردەچەوە، نەعنا، زەیتی زەیتون، برۆکۆلی، سیر، پیاز، شیلک، بێرییەکان (گۆڵدن
بێری، بلو بێری، گێلاس، توتڕک) شیرەمەنییەکان کە ڕێژەی ڤیتامین دی و کالسێومیان زۆرە،
ھەروەھا چەرەزات کە ڕێژەی ئۆمێگا سێیان زۆرە.
٦. دوورکەوەرەوە
لە خواردنی فاست فود و موعەلەب، کە ماددەی پارێزەری تێدایەو نایترایتی تێدایە بەڕێژەیەکی
زۆر.
٧. خۆت
دووربگرە لە وشکبوونەوە، ئەویش بە خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو لە رۆژەکەدا، بەلایەنی
کەمەوە دەبێت لە رۆژێکدا ١٢ پەرداخ ئاو بخۆیت، وشکبوونەوە کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر
دروستبوونی ئازار.
٨. دووربکەوەرە
لە خواردنەوەی چا، یاخود قاوە بەڕێژەیەکی زۆر، لە رۆژێکدا تەنیا ٣ کوپ قاوە و ٥ پێاڵە
چا دەتوانیت بخۆیت، لەبەر ئەو کافایینەی کە لەناویدا ھەیە و بەڕێژەیەکی زۆر ئازار
دروست دەکات، باشترە بیکەیت بەو خواردنەوە گەرمانەی دژە ھەوکردنیان تێدایە وەکو چای
سەوز، چای گوڵە بەیبوون، چای دارچینی.
٩. دەتوانیت
لەکاتی بوونی ئازار ڤیتامین دی و کالسێۆم بە شێوەی حەپ و سەپلیمێنت بەکاربێنیت،
چونکە لە وەرزی زستاندا خۆر کەمە و ئاساییە مرۆڤ تووشی کەمی ڤیتامین دی ببێت.
١٠. ئاگاداری کێشت بەو مەھێڵە بە ھیچ شێوەیەک کێشت زیاد بکات.
لەکاتی دروستبوونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەم
باشە؟
١. پێویستە
پێش ھەموو شتێک خۆت گەرم بکەیتەوە، دەتوانیت حەمامێکی گەرم بکەیت یاخود شاوەرێکی گەرم،
یان ئەگەر ساونا بەردەست بێت، ھەر نەبوو دەتوانیت پاکی گەرم یان جەوەنەی گەرم بەکاربێنیت.
٢. دەتوانیت
مەساج بکەیت بۆ شوێنی ئازارەکە، بە شێوەیەکی بازنەی.
٣. دەتوانیت
ئەو کرێمانە بەکاربهێنیت کە گەرمکەرەوەن، بۆ نموونە کرێمی بیبەری توونی سوور، کە
ماددەی کاپسەسینی تێدایە، یاخود زەیتی زەنجەفیل، جێلی گوڵە ئەرنێکا، ئەمانە ھەمووی
ئازار کەم دەکەنەوە.
٤. دەتوانیت
دەرمانی ئازارشکێن و ماسولکە خاوکەرەوە بەکاربێنیت.
٥. لەکاتی
ئازاری زۆردا، کە بەئازار شکێن کۆنتڕۆڵ نابێت، دەتوانیت دەرزی ئاژەنین و ئامێری شۆک
وەیڤ یان تێنس بەکاربھێنرێت، بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار لە لەشدا.
د. ههڤین کهمال شاهـ محەمەد ـ پسپۆڕ له
زانستی ئازار و بهنج
ئهندامی پڕۆڤیشناڵی ئهکادیمیایی ئهمریکی بۆ
ئازار شکاندن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە