23/08/2019 221 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی هەفتەیەكە سووتانی ڕووبەرێكی فراوانی دارستانەكانی ئەمازۆن بەردەوامی هەیه‌

په‌یام


نزیكەی هەفتەیەكە ئاگر ناوچەیەكی بەرفراوانی لە دارستانی ئەمازۆن لە بەڕازیل گرتووەتەوە، سەرۆكی بەڕازیلیش وەك خۆی دەڵێ بێ ئەوەی بەڵگەی پێ بێت "گومانی هەیە ڕێكخراوە ناحكومییەكان لەپشت ئاگرەكەوە بن".

بەپێی زانیارییەكانی مانگە دەستكردەكانی بەڕازیل، تائێستا نۆ هەزار حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە پێنج ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشەی دارستانەكەدا تۆمار كراوە، "نەگونجاوی كەشوهەوا"‌و "كەمی ڕێگەوبانی نێوان دارستانەكەیش" هەوڵەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بۆ كۆتاییهێنان بە ئاگرەكە، سست‌و لاواز كردووە.

پێشتر ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئاسمانی بەڕازیل هۆشداری دابوو لە پەرەسەندنی زیاتری ئاگر لە ئەمازۆن، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە بە تۆماركردنی 72 هەزار حاڵەت، ئاگركەوتنەوە لە ئەمساڵدا لە ئەمازۆن ژمارەی پێوانەیی شكاندووە.

دارستانی ئەمازۆن بەوپێیەی لەسەدا 20ی ئۆكسجین زەوی بەرهەم دەهێنێت بە "سی زەوی" ناودەبرێت‌و بە گرنگترین ناوچە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی "قەتیسبوونی گەرمی"ش دادەنرێت.

وێنه‌كان:

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ركه‌وتنێكی جیاوازی سه‌رۆكی كۆریای باكور

  • پێش 1 هەفتە

    ژیانی سه‌رسوڕهێنه‌ری گیانداران

  • پێش 2 هەفتە

    سروشتی دڵڕفێنی ده‌رسیم، گه‌شتیارانی ڕاپێچ كردووه‌

  • پێش 3 هەفتە

    دۆشاوی ترێ

  • پێش 4 هەفتە

    جوانترین وێنه‌كانی هه‌فته‌

  • پێش 4 هەفتە

    روانینێك بۆ ژیان له‌ ده‌ریاكانی به‌ریتانیا

  • 12/09/2019

    ئاگر له‌ شاخی گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌

  • 08/09/2019

    فۆتۆ.. كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌میری كۆمه‌ڵ و سه‌رۆكی پارتی

سەرەتا