15/11/2021
936 جار خوێنراوەتەوە
سوده ته‌ندروستییه‌كانی مریشكی كوردی چین؟ كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێ بیخۆن؟
په‌یام
مریشکی کوردی هه‌میشه
خواستی زۆری له‌سه‌ره له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سوودی زیاتره
بۆ مرۆڤ.
سووده ته‌ندروستیه‌کانی
مریشکی کوردی:
1-ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره بۆیه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره باشتره له مریشکی ده‌واجن.
2-سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزکردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان ؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه و له ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره.
3-هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیا نیه.
4-ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان.
5-بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرددمناڵان یه‌کێکه له خۆراکه هه‌ره باشه‌کان له به‌ر سووده زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رس کردنی و تام و چێژه خۆشه‌که‌ی.
6-پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری کردن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه نه‌رمه و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.
7-پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار‌و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.
8-زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه و ڕێگری کردن له ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
9-به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
10-ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک.( D/ B1/B2/B3/B6/B12)
له‌گه‌ڵ ئه‌م
سووده زۆرانه پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له خواردنی و باشتره به کوڵاوی یان
برژاوی بخورێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی
نابێت مریشکی کوردی بخۆن ( یا زۆر که‌می لێ بخۆن ) :
1-نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه ( دا الملوک ).
2-نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU) ) .
3-ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت ؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان.
4-حه‌سیاسیه‌ت به گۆشتی مریشک.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە