23/08/2019 472 جار خوێنراوەتەوە

یه‌مه‌ن.. شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا

په‌یام

 

لە ناوچەیەكی دیكەی یەمەنیش شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا.

لە شارۆچكەی (ئاتاك)ی سەر بە ناوەندی پارێزگای (شەبوە) لە یەمەن، پێكدادان لە نێوان یەكەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور كە لەلایەن ئیماراتەوە پشتیوانیی دەكرێت لەگەڵ هێزەكانی سەر بە حكومەتی شەرعی ڕوویدا. 

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكانی سوپا، لە زۆر خاڵی دەوروبەری ئاتاك، پێكدادان لەنێوان هێزە هەڵبژێردراوەكانی شەبوانییەی ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشوور، لەگەڵ لیوای 21ی سوپای  حكومیی یەمەن، سەریهەڵداوە. 

هێزە پشتیوانییكراوەكان لەلایەن ئیمارات، لە دەرەوەی (ئاتاك) جێگیر بوون و لە هەوڵی ئەوەدان دەست بەسەر شارەكەدا بگرن، هێزەكانی سەر بە حكومەتیش بەرگری لە شارەكە دەكەن. 

پێشتریش ئەو هێزانەی ئەنجومەنی ڕاگوزەر دەستیان بەسەر شاری عەدەن، دووەمین پایتەختی حكومەتی شەرعیدا گرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ هۆشداری لە ناکۆکییە نوێیەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا دا

سەرەتا