15/11/2021 783 جار خوێنراوەتەوە

باشترین کات کەیە بۆ خواردنی میوە؟

میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی هەیە بۆ مرۆڤ، بەڵام زۆرینەی پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر  ئەوەی کە: خواردنیان هەندێک کات باشترەو له هەندێک کاتی تریش دروست وایە نەخورێن، وەکو:

١. باشترین کات بۆ خواردنی میوە، بریتیە لە دوو سەعات یا زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرەکیبەکان؛ بۆ نموونە سەعات (١٠ی بەیانی، 3ی عەسر، 9ی شەو)  چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزەو خۆراک هەیەو مرۆڤ هەست بە برسییەتی و بێهێزی دەکات.

٢. ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان، نابێت میوە بخورێت، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی  ئاوسانی سک، قرقێنە، دڵەکزێ.
٣.لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان نابێت میوە بخورێت، چونکە مرۆڤ بێئەوەی  بە خۆی بزانیت  بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیە و دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی.

٤. شەوان پێش نووستن  بە دووسەعات دروست وایە هیچ خۆراکیک نەخورێت، بەڵام  ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسیی بوو یا حەزی لە شیرینی بوو، دەکرێت  پارچەیەک کێوی یا لالەنگی، یا نیو هەنار بخوات، لە کیتۆ دایت سێ دەنک شلیک یا بلوبێری  یا  پارچەیەک ئەڤوگادۆ. 
٥. میوەی وشککراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایەو خواردنی  دروست نییە بۆ  کەسانێک کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، یا  قەڵەون یا لە کاتی ڕێجیم.
ئامادەکردنی
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی ـ پسپۆڕی  زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

سەرەتا