14/11/2021
319 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ به بۆنه‌ی یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
پەیام
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به بۆنه‌ی یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شاری سلێمانی 237 ساڵه له دڵ و ویژدانی نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌دا پیرۆزیی وه‌رده‌گرێت و هێزی خه‌بات و ژیاندۆستی پایه‌دارتر ده‌بێت، هه‌میشه نه‌وه‌كانی ئه‌م شاره بڵندڕاگرتنی شكۆی شاریان له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كاندا له كۆڵ ناوه.
له‌مڕۆدا كه یادی بونیادنان و هه‌ڵهاتنی خۆری ژیان له‌م شاره ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له‌و بیره‌وه‌ریه ده‌كه‌ینه‌وه و پیرۆزباییش له هه‌موو كوردان به‌گشتی و نه‌وه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه دێرینه به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
به‌خه‌مه‌وه‌ین كه ده‌بینین له‌م ئانوساته خۆشی به‌خشه‌دا بۆ شاری سلێمانی، نه‌وه و لاوه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هه‌رێمه شار به‌جێ دێڵن و خه‌می ژیانیان له‌م شاره‌دا لێ نیشتوه، به‌داخه‌وه‌ین و ناتوانین خۆمانی لێ بێ خه‌به‌ر كه‌ین و باسی نه‌كه‌ین كه ئه‌م شاره چه‌ندین قه‌یران ڕووی تێ كردوه و سه‌ختیی ژیان تیایدا به‌رۆكی هه‌مووانی گرتووه، ساتێ خه‌می ته‌ندروستی و بێ ده‌رمانی یه‌خه‌ی ده‌گرێ و ناو به‌ناو له‌ناكاو ژیانی خه‌ڵكه‌كه پڕده‌كه‌ن له ناسه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی و ئابوری.
ژیان له‌م شاره‌دا بووه‌ته ڕۆحێك هه‌ر كه‌س و گروپێك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و مانه‌وه‌ی ده‌یكاته قوربانی، گوێ له هاوار و سه‌دای برینه‌كانی ناگرێ.
خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌مڕۆدا له‌تاو حه‌سره‌تی ژانی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كه بۆی دروست ده‌كرێ بیری به‌لای یادی چه‌ندین ساڵه‌ی بونیادیدا نه‌ماوه و هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانه خۆری ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تیا هه‌ڵبێته‌وه و نه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشتمانه‌دا ئاشت ببنه‌وه و چیدیكه نه‌بێته‌وه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تاك و گروپ وحزب.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
14/11/2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە