پێش 3 هەفتە 914 جار خوێنراوەتەوە

میسر.. سه‌دان كه‌س دووپشك پێوه‌ی دان و سێ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا

پەیام

به‌هۆی باران و لافاوی ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ سه‌دان حاڵه‌تی پێوه‌دانی دووپشك له‌ ناوچه‌یه‌كی میسر تۆمار كرا و چه‌ند كه‌سێكیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

ڕۆژی ڕابردوو، هه‌ینی، باران و ته‌رزه‌ و لافاو و هه‌وره‌بروسكه‌ی به‌هێز ڕووی له‌ شاری ئه‌سوانی باشووری میسر كرد، به‌هۆیه‌وه‌ دووپشكی زۆر به‌ ئاوه‌دانییدا بڵاو بوونه‌وه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سییانه‌وه‌ دا.

ڕۆژنامه‌ی (ئه‌هرام)ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی میسر له‌سه‌ر زاری (ئیهاب حه‌نه‌فی) بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: سێ كه‌س به‌هۆی به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 40ی دیكه‌یش بریندار بوون.

(ئیهاب حه‌نه‌فی) بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕووداوه‌كانی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ به‌هۆی باران و لافاوی ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خشۆكه‌ به‌ شاره‌كه‌دا، ڕایشگه‌یاند: به‌و هۆیه‌وه‌ باری له‌ناكاوی به‌رزمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ڕاگه‌یاندووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری ئه‌سوان به‌ ماڵپه‌ڕی (میسراوی) ڕاگه‌یاند نزیكه‌ی 503 كه‌س له‌وانه‌ی دووپشك پێیه‌وه‌ داون سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌.

پارێزگای ئه‌سوانی به‌وپێیه‌ی ده‌كه‌وێته‌ باشووری میسره‌وه‌ كه‌مترین حاڵه‌تی بارانی به‌خوڕ و لافاوی تێدا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووش ڕوویداوه‌ حاڵه‌تێكی كه‌موێنه‌ بووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    به‌م شێوه‌یه‌ ره‌شكه‌ به‌كاربهێنه‌، سودی زیاتره‌

  • پێش 2 هەفتە

    سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانی مریشكی كوردی چین؟ كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێ بیخۆن؟

  • پێش 2 هەفتە

    تره‌مپ هۆتێله‌كه‌ی به‌ ٣٧٥ ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    میسر.. سه‌دان كه‌س دووپشك پێوه‌ی دان و سێ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا

  • پێش 3 هەفتە

    چه‌وه‌نه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌خورێت و بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش به‌سوده‌

  • پێش 3 هەفتە

    درێژترین ماوەی مانگگیرانی سەدەی 21 لەم مانگەدا ڕوو دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    بارانی پەڵە چییه‌؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن بتوانین ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوه‌؟

سەرەتا